فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
‌ ناسنامەی پێنج شەهید دیکەی ناڕەزایەتییەکان بە وردەکارییەوە ئاشکرا کرا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-01-15
  • کات: 19:11

چاونیوز: بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ناسنامەی پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانیان لەدەست داوە، ئاشکرا کرا.
هەر بەپێی ئەم زانیارییانە، ئەم شەهیدان خەڵکی شارەکانی داڵاهۆ، سەرپێڵ‌زەهاو، ئیلام و گەیڵان بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی گیانلەدەستدانی ئەو پێنج هاووڵاتییەی بڵاو کردەوە کە بەم پێیە ناوەکان بریتین لە: سەید میلاد ڕەحیمی، محەممەد سەیدی، پوویا ڕۆستەمی، عەلی عەباسی و ئەردەشێر زارعی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوو کەس لەو شەهیدانە لە شاری کەرەج کراونەتە ئامانج. “سەید میلاد ڕەحیمی”، خەڵکی گوندی “زەردە”ی سەر بە ناوچەی کرنداوای داڵاهۆ، لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کاتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان گیانی لە دەست داوە.
هەروەها “محەممەد سەیدی”، گەنجێکی خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاو کە دانیشتووی کەرەج بووە، لە هەمان ڕێکەوتدا (١٨ی بەفرانبار) بە گولـلەی جەنگیی هێزەکانی ڕێژیم کوژراوە. محەممەد تاکە کوڕی خێزانەکەی بووە و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان لەگەڵ سێ خوشکی لە کەرەج دەژیا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی “پوویا ڕۆستەمی”، خەڵکی گوندی “کوڵمـ”ـی سەر بە پارێزگای ئیلام کراوە. ناوبراو لە شاری ئیلام کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزەکانی حکوومەت. هەرچەندە ڕێکەوتی وردی ڕووداوەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ناوبراویش لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباردا گیانی لەدەست دابێت.

یەکێکی دیکە لە شەهیدەکان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵانە، بە ناوی “عەلی عەباسی”، خەڵکی گەیڵان. عەلی لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە شاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوە. بەپێی زانیارییەکان، بنەماڵەکەی ناچار کراون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان بڕی ٧٠٠ میلیۆن تمەن بە حکوومەت بدەن و دواتر تەرمەکەی لە زێدی خۆی بە خاک سپێردراوە.

شەهیدی دیکە کە ناسنامەکەی ئاشکرا کراوە، “ئەردەشێر زارعی”، هاووڵاتیی یارسانی و خەڵکی داڵاهۆیە کە دانیشتووی شاری ساوە بووە. ناوبراو کە نەخۆشیی دڵی هەبووە، ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوای سەردانی پزیشک و کڕینی دەرمان، لە بەردەم دەرمانخانە و لەسەر شەقام، لە دواوە کراوەتە ئامانجی گولـلەی جەنگی و تیری خەلاس، کە بەو هۆیەوە دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بابەتی پێوەندیدار

ڕەوتی دەسبەسەرکردنی نایاساییی هاووڵاتییانی کورد بەردەوامە

2026-10-14
دەرچوونی حوکمی دووبارەی سێدارە بۆ وریشە مورادی

ئازادیی بەندکراوێکی کورد بە دانانی بارمتەی قورس

دەسبەسەرکردنی نایاساییی هاووڵاتییەکی کوردستان

بانکی زیندانیانی سیاسی

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-01-15
  • 19:11

Next Post
دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی کورد لە هەرسین

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی