چاونیوز: ناسنامەی سێ هاووڵاتیی کورد کە لە دوایین خۆپیشاندانەکاندا، کە بە دەستی هێزە ئەممنییەتییەکانەوە کوژراون، پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، “ماهان ڕۆستمی”، هاووڵاتییەکی کوردی یارسان، ٢١ ساڵە، خەڵکی شارۆچکەی دەوڵەتاوا لە کرماشان، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
لە هەمان پێوەندییەدا، “عەلیڕەزا کەرمیچەمچمە”، خەڵکی ناوچەی چەمچەماڵ سەربە شاری سەحنە، لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی بە گولـلەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران گیانی لەدەست دا.
هەروەها، “عەلیڕەزا سەیدی”، ١٦ ساڵە، خەڵکی ئابدانان، سەربە پارێزگای ئیلام و نیشتەجێی تاران، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتیی ئێران گیانی لەدەست دا.





