چاونیوز: پاش تێپەڕبوونی سێ حەوتوو لە دوایین خۆپیشاندانەکان، ناسنامەی دوو گیانلەدەستدراوی دیکەی کورد ئاشکرا کرا.
بەپێی ئەو ڕاپرتانەی بە ناوەندی مافی مروڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۸ی بەفرانباری ۱٤۰٤، لاوێکی کورد، بەناوی “یەزدان ڕەوایی”، خەڵکی هەرسین، سەربە پارێزگای کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزاییەکانی خەڵک لە شاری شەهریار سەربە پارێزگای تاران، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گیانی لەدەست دا.
هەروەها لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۸ی بەفرانباری ۱٤۰٤، هاووڵاتییەکی دیکە، بە ناوی “کیانووش شیرینبەیات”، خەڵکی سەحنە، سەربە پارێزگای کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزاییەکان لە شارستانی کەرەج، سەربە پارێزگای تاران، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گیانی لەدەست دا.




