چاونیوز: لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە لاوانی لوڕ یان کوژراون، یان بریندار و دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، مانی شەفیعی، مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵەی لوڕ و خەڵکی گوندی چنارسفلی (شێخ) سەر بە ئەسەدئاوا لە پارێزگای هەمەدان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و لە بەردەم ماڵی باوکیدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، “مەهدی شەفیعیـ”ـی باوکیشی لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەرکەوتنی گولـلەی جەنگی لە دڵی، کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئەم هاووڵاتییە لوڕە، داوای بڕی ٥٠٠ ملیۆن تمەنیان لە بنەماڵەکەیان کردووە.
شایانی باسە، تەرمی هەر دووکیان، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانبار ١٤٠٤، لە گوندی زێدی خۆیان بە خاک سپێردراون.





