چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردن و بێسەروشوێنبوونی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، هەروا ڕوو لە زیادبوونە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “حیسام ئیسماعیلی”، تەمەن ٤٤ ساڵ، خێزاندار و باوکی چوار منداڵ، خەڵکی پیرانشار تێ دەپەڕێت، بەڵام هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ حوکمی قەزایی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.





