لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پووریا نەسیری، خوێندکاری کارناسیی ماف لە زانکۆی ئازادی مەهاباد، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام”، بە سێ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی دوو ساڵ، حوکم درا.
ئەم خوێندکارە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و دواتر ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو.





