ئارام جەمشیدوون هاووڵاتییەک خەڵکی ئاوایی (قەرەداغ) سەر بە شاری مەهاباد سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١۵ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز،
ئەو هێزانە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.





