سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۴، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی سەرچناری مەهاباد بە ناوەکانی “هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستاد ئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی” لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی میاندواو دەسبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەسبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ هیچ حوکمێکی دادوەری و بە تووندوتیژی جێبەجێکراوە.
شایەنی باسە موبایلی ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و هەڕەشە لە کەسوکارەکانیان کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانەش بێ ئاکام ماوەتەوە.





