حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد کە یەکێکیان ژن بووە بەناوی دیما فەرامەرزی و کاویار خەدیریپوور و یاسین ئەڵڵاهی کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوون و لە بەندینخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە چاونیوز گەیشتووە سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر حوکمی لەسێدارەدانی یاسین ئەڵڵاهی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو لە بەندینخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
هەروەها سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی حوکمی لەسێدارەدانی ژنێک بە ناوی “دیما فەرامەرزی” خەڵکی مەهاباد لە بەندینخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا، ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی دەسبەسەر و بە لەسێدارەدان مەحکووم کرا بوو.
لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ خەرمانانی ١٤٠٤ حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی دیکە بەناوی کاویار خدیریپوور خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بەتۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە لەسێدارەدان حوکم دراوو و لەو بەندینخانە لەسێدارە دراوە.





