عەزیزە مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سەر بە شاری سنە و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارەدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لە مەریوان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، لە مافی پەیوەندیکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە.





