شیرکۆ کانیسانانی، چالاکی ژینگەپارێز و وێنەگرێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە مریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتیک کە بە چاونیوز گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانبار ١٤٠٤، شێرکۆ کانیسانانی، چالاکی ژینگەپارێز و وێنەگرێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە مریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ئەم هاووڵاتییە دوای گەڕانەوەی لە چالاکی «زاگرۆسانە» لە گوندی «نێ»ی، سەر بە مەریوان، بەبێ پیشاندانی فەرمانی دادگایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تاوانە گومان لێکراوەکان دژی ئەم چالاکی ژینگەپارێزە لە بەردەستدا نییە.





