چاونیوز: چالاکێکی سیاسیی کورد مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لە وڵاتی تورکیە بۆ ئێران لە سەرە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، “کەیهان جەوانمەردی” چالاکی سیاسیی خەڵکی تیکاب و پەناخواز لە وڵاتی تورکیە، کە لە ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە دەسبەسەر کراوە، مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لە سەرە.
ئەم پەناخوازە سیاسییە کە لە ئێستەدا لە کەمپی “پاڵەوان کۆی” لە شاری “ئەدەرنە”ی تورکیە ڕاگیراوە لەژێر مەترسیی گەڕاندنەوە و دیپۆرت بەرەو ئێراندایە.
دیپۆرتکردنەوەی ئەم کەسە بە هۆی چالاکیی سیاسییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی، بەرەوڕووی مەترسی و هەڕەشەی جیددی دەکاتەوە و ئەمە نیگەرانیی جیددی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لێ کەوتووەتەوە.





