فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیان‌لەدەست‌دراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە ٨ مانگ بەندکران و سزای نەختی حوکم درا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2025-03-01
  • کات: 09:45

مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیان‌لەدەست‌دراوانی بزووتنەوەی ژینا بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” و “ئامادەبوون لە شوێنی گشتی بەبێ حیجاب”، بە ٨ مانگ بەندکران و یەک ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم درا.

میلاد محەممەدی برای شەهریار محەممەدی لە ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگەیاند: “ئەم حوکمە بە شێوەی زارەکی بە دایە مینا ڕاگەیەندراوە، هەروەها دانیشتنی دادگا بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بەڕێوە چووە و تەنانەت دایە مینا دەرفەتی داکۆکیکردن لە خۆی نەبووە.”

دانیشتنی دادگایی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم دایکە دادخوازە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو بۆکان بە سەرۆکایەتیی “مێهدی فەخری” بەڕێوە چووبوو.

مینا سوڵتانی زارع بەهۆی دادخوازیی کوشتنی کوڕەکەی دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، بەرەوڕووی دەسبەسەرکردن و فشاری ناوەندە ئەمنییەکان ببووەوە.

هێزە ئەمنییەکان ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، بەبێ حوکمی دادوەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایە مینا و دەسبەسەریان کرد و ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم دایکە مافخوازە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، بەبێ مافی چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، تەنیا دوو جار تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەکەی کردبوو و بۆ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیرابوو.

پێشتر دایە مینا چەندین جار لە ڕێگەی تەلەفۆنی ژمارەی نەناسراوەوە لەژێر فشاردا بووە تا دەسبەرداری مافخوازی بێت.

شەهریار محەممەدی ٢٨ ساڵە و خەڵکی بۆکان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەم شارە و دوای کوژرانی هاوڕێکەی (محەممەد حەسەنزادە) بەدەستی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ٢٥ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ناسرا و خرایە ژێر چاوەدێرییەوە.

هێزە سەرکوتکەرەکان بۆ کوشتنی شەهریار، ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان لە فەلەکەی عەلی ئاوا تا بێهزیستیی بۆکانیان داخست و ماشینەکەیان گەمارۆ دا و بە ڕەگبار دەسڕێژیان لێ کرد.

هێزەکانی حکوومەت دوای تەقەکردن لەم هاونیشتمانییە، شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ هێشت و شەهریار دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی “قولیپوور”، وێڕای هەوڵی کادری دەرمانی، گیانی خۆی لەدەست دا.

بابەتی پێوەندیدار

مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

2025-12-09
حەمید فەرهادی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، لە تاران دەسبەسەرکرا

2025-11-12
ورمێ؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

2025-11-10
چاونیوز

سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسی کورد هەڵوەشاوە

by IKHRC
2025-12-11
چاونیوز

مهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سامان قوربانی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

by IKHRC
2025-12-11
چاونیوز

دەسبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی لە نەغەدە و مهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

by IKHRC
2025-12-11
مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیان‌لەدەست‌دراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە ٨ مانگ بەندکران و سزای نەختی حوکم درا

مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیان‌لەدەست‌دراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە ٨ مانگ بەندکران و سزای نەختی حوکم درا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2025-03-01
  • 09:45

مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیان‌لەدەست‌دراوانی بزووتنەوەی ژینا بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” و “ئامادەبوون لە شوێنی گشتی بەبێ حیجاب”، بە ٨ مانگ بەندکران و یەک ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم درا.

میلاد محەممەدی برای شەهریار محەممەدی لە ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگەیاند: “ئەم حوکمە بە شێوەی زارەکی بە دایە مینا ڕاگەیەندراوە، هەروەها دانیشتنی دادگا بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بەڕێوە چووە و تەنانەت دایە مینا دەرفەتی داکۆکیکردن لە خۆی نەبووە.”

دانیشتنی دادگایی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم دایکە دادخوازە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو بۆکان بە سەرۆکایەتیی “مێهدی فەخری” بەڕێوە چووبوو.

مینا سوڵتانی زارع بەهۆی دادخوازیی کوشتنی کوڕەکەی دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، بەرەوڕووی دەسبەسەرکردن و فشاری ناوەندە ئەمنییەکان ببووەوە.

هێزە ئەمنییەکان ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، بەبێ حوکمی دادوەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایە مینا و دەسبەسەریان کرد و ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم دایکە مافخوازە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، بەبێ مافی چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، تەنیا دوو جار تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەکەی کردبوو و بۆ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیرابوو.

پێشتر دایە مینا چەندین جار لە ڕێگەی تەلەفۆنی ژمارەی نەناسراوەوە لەژێر فشاردا بووە تا دەسبەرداری مافخوازی بێت.

شەهریار محەممەدی ٢٨ ساڵە و خەڵکی بۆکان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەم شارە و دوای کوژرانی هاوڕێکەی (محەممەد حەسەنزادە) بەدەستی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ٢٥ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ناسرا و خرایە ژێر چاوەدێرییەوە.

هێزە سەرکوتکەرەکان بۆ کوشتنی شەهریار، ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان لە فەلەکەی عەلی ئاوا تا بێهزیستیی بۆکانیان داخست و ماشینەکەیان گەمارۆ دا و بە ڕەگبار دەسڕێژیان لێ کرد.

هێزەکانی حکوومەت دوای تەقەکردن لەم هاونیشتمانییە، شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ هێشت و شەهریار دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی “قولیپوور”، وێڕای هەوڵی کادری دەرمانی، گیانی خۆی لەدەست دا.

بابەتی پێوەندیدار

مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

مەهاباد؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

2025-12-09
حەمید فەرهادی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، لە تاران دەسبەسەرکرا

حەمید فەرهادی بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، لە تاران دەسبەسەرکرا

2025-11-12
ورمێ؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

ورمێ؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

2025-11-12
سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

2025-11-10
Next Post
ژمارەی دەسبەسەرکراوانی کامێران گەیشتە چوار کەس

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی