ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی #ئیلام بە ناوی “مووسا ئومیدی”، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم هاونیشتمانییە کە بەرپرسی ئیلامی بەرەی یەکگرتوویی کوردە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
کاک مووسا ئومیدی لە ئەندامانی چالاکی بەرەی یەکگرتووی کوردە و نوێنەر و بەرپرسی ئەم بەرەیە لە پارێزگای ئیلامە.





