کەیوان مامەگوڵی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مهاباد، دوای بانگکرانی بۆ لقی تاوانەکانی مهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی بەندکرانی، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴، کەیوان مامەگوڵی دانیشتووی گوێکتەپەی مهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی زیندانییەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
کەیوان مامەگوڵی پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” بە ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مهاباد ئازاد کرا.





