ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کوڵبەرێکی خەڵکی گوندی یارمق( یاریمقیە) بە ناوی حوسێن دەوڵەتخا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنوری ماکۆ گیانی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندنی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم کوڵبەرە لە کاتێکدا تەقەی لێکراوە لە کاتی کۆڵبەری لە ناو خاکی ئێراندا بووه.
تەرمی حوسێن دەوڵەتخا لە دوای ئەم ڕوداوە بۆ نەخۆشخانەی ماکۆ گوازراوە و ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز لە گوندی یارمق بە خاک سپێردرا.





