مامۆستا مەلا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی جامیعەی شێخەینی سنە، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام”، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی هەمەدان، بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و وەلانانی هەمیشەییی جلوبەرگی مامۆستایەتی، حوکم درا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی هەمەدان، بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی حوکمی دادگایان بە ناوبراو ڕاگەیاند.
دوایین دانیشتنی دادگای بەدواداچوون بۆ تۆمەتەکانی مامۆستا بەرزان مەلەکی، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ لە دادگای تایبەتی ڕووحانییەتی هەمەدان بەڕێوە چووبوو.
ئەم مامۆستا کوردە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی هەمەدان ئازاد کرابوو.
مامۆستا پێشتریش چەندین جار بانگی دامەزراوە تەناهییەكان كراور و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.





