امۆستا مەلا “لوقمان ئەمینی”، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی چوار یار نەبی شاری سنە و مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئایینییەکان، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی دادسەرای تایبەتی ڕۆحانییەتی تارانەوە، بە سێ ساڵ و یەک مانگ زیندانی تەعزیری و داماڵینی هەمیشەیی جلوبەرگی مەلایەتی حوکمدرا.
ئەم مامۆستا کوردە کە پێشتریش لە کاتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بەهۆی پشتگیریکردنی لە خۆپیشاندەران دەستگیرکرابوو، بە گشتی حوکمی ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا دوای بانگێشتکردنی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان دەستگیرکرا و پاش ٤٣ ڕۆژ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.





