چاونیوز: مامۆستایەکی نیشتمانپەروەری کورد لەلایەن ناوەندی گەورەی ئیسلامییەوە لە پێشنوێژیکردن لە مزگەوت دوور خرایەوە.
مامۆستا عوسمان زاکری، پێشنوێژی مزگەوتی عەلیاوا، کە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکە، بە هۆی ئەوەی کە لە ماوەی چل ڕۆژەی شەڕی ئێران لەگەڵ ئامریکا و ئیسرائیل ڕێگای نەدابوو لە مزگەوتی عەلیاوا پرسە بۆ کوشتنی خامنەیی دابنێن و لەو مزگەوتە لەسەر ڕێبەری کوژراوی کۆماری ئیسلامی قسە و وتەی پێشکەش نەکردووە، لەلایەن ناوەندی گەورەی ئیسلامی و هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ و شاری بۆکان، مۆڵەتی پێشنوێژی و مامۆستایەتیی لەو مزگەوتەی لێ وەرگیراوەتەوە.
لە جیاتی ئەم مامۆستایە، کەسێکی دیکە بە ناوی مەلا ئەیووب ڕەزم کە کەسێکی بەدناو و سەربە کۆماری ئیسلامییە دانراوە، دەگوترێت لە کاتی ناساندنی لە مزگەوتی عەلیاوا جیا لە مۆرەکانی سەر بە حکوومەت کەس بەشداریی ئەو ڕێوڕەسمەی نەکردووە.
مامۆستا عوسمان زاکری جیا لەوەی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خەڵکییە، دامەزرێنەری ڕێکخراوێکی خێرخوازییە کە پێڕاگەیشتن بە پێداویستییەکانی ٦٠ بنەماڵەی هەژاری لە ئەستۆیە.





