چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی نەبوونی ئینترنت، ناوەندە ئایینییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی چەندین مامۆستایانی کوردیان لە پێشنوێژێکردن دوور خستووەتەوە.
بەپێی هەواڵی ىڵاوکراوە لە کاناڵی “کەمپەینی پشتیوانیی لە مامۆستایان” لە تێلێگرام، لە ماوەی ڕۆژانی نەبوونی ئینترنتدا، مامۆستا یەحیا ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی مەحموودئاوای جوانڕۆ، لەلایەن ناوەندی گەورەی ئیسلامیی سەربە کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان، بەبێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەکی یاسایی لە پێشنوێژیکردن لابردراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە شاری بۆکان، مامۆستایەکی دیکەی کورد، بە ناوی عوسمان زاکری بە هۆی ئەوەی ڕێگای نەداوە لە مزگەوتی عەلیاوای بۆکان، پرسە بۆ خامنەیی ڕێبەری کوژراوی کۆماری ئیسلامی دابنرێت، لە پێشنوێژی وەلا نراوە و کەسێکی سەربە کۆماری ئیسلامی لە جێگاکەی دانراوە.





