چاونیوز: پاش ئەوەی کە لە شارەکانی ئێران و کوردستان، خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی خەڵک دەستی پێ کرد، بەشێکی بەرچاو لە لاوان، مێرمنداڵان و تەنانەت منداڵانی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست دا.
لە ڕەوتی دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان، کە لە بەشێک لە شارەکانی ئێران و کوردستان پەرەی سەند، شارەکانی مەلەکشای سەربە ئیلام، کرماشان و شارەکانی لوڕستان بە شێوەیەکی بەرین پەیوەست بەم خۆپیشاندانانە بوون و بەم بۆنەوە ڕێژەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر، بریندار و کوژراون.
پاش بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ خۆپیشاندەران، جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆی، ناسنامەی بەشێک لە قوربانییانی شاری کرماشان کە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان لە دەست داوە، بە دەست گەیشتووە، کە بریتین لە: (١ــ ملینا ئەسەدی( ٣ ساڵ تەمەن) ٢ــ ئیلهام زەینەڵی ٣ــ سامان فەتاحی ٤ــ مەیسەم نەزەری ٥ــ محەممەدمەهدی بەدری ٦ــ مەیسەم کورانی ٧ــ فەرزاد خەیردار ٨ــ محەممەدئەمین سەلامی ٩ــ مەسعوود سادقی ١٠ــ محەممەدڕەزا کیانی مەنش ١١ــ مەهنا دوکوشکانی ١٢ــ حەسەن عەلی نەورووی ١٣ــ ڕەسوول چەقاکەبوودی ١٤ــ ئەمیرعەلی دوکانەای ١٥ــ سەیاد فەرامەرزی ١٦ــ بێهرووز نەریمانی ١٧ــ ماهان مەردانی ١٨ــ عەباس کەڵهوڕ ١٩ــ ئومید شوجاعیان ٢٠ــ فەرهاد چراغی ٢١ــ دوکتور پدرام ئەرغا ٢٢ــ عیرفان جامەشۆرانی)
شایانی باسە، زانیاریی بەشێکی ئەم قوربانییانە، پێشتر لە ماڵپەڕ و پەیجەکانی چاونیوز و ماڵپەڕەکانی دیکەش بە وێنە و زانیاریی تەواوەوە بڵاو بوونەتەوە، ئەم ئامارە تەنیا کۆکراوەی ناسنامەی ئەو کەسانەن کە هەتا ئێستە ئاشکرا کراون.





