فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردستانی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ورمێ

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-05-02
  • کات: 09:00

چاونیوز: سزای سێدارەی دوو هاوڵاتیی خەڵکی کوردستان لە بەندیخانەی ورمێ، بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، بە نهێنی جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، سزای سێدارەی “ناسر بەکرزادە”، هاوڵاتیی کورد و “یەعقووب کەریمپوور”، هاووڵاتیی تورک و پەیڕەوی ئایینی یارسان، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، لە بەندیخانەی ورمێ جێبەجێ کرا.

گواستنەوەی ئەم دوو بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسی، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠ی بانەمەڕ، بە بیانووی بردن بۆ پزیشکی دادوەری و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی جێبەجێکردنی سزا ئەنجام درابوو.

ناسر بەکرزادە لە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ دەسبەسەر کرا و پاش چەند هەفتەیەک بە “وەرگرتنی بەڵێننامە” بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، جارێکی دیکە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ دەسبەسەر کرایەوە و پاش چەند مانگ لێکۆڵینەوە لەژێر گوشاردا، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەریدا، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی ببووەوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

بەکرزادە لە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی قازی نەجەفزادە، بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” بۆ یەکەمجار سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا. سزای سێدارەکە بەهۆی تانەدان لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٤ هەڵوەشایەوە و لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەوانەی لقی هاوشێوە کرا. پاشان دۆسیەکە بۆ لقی نوێ (هاوشێوە) ڕەوانە کرا و لە کۆتاییدا لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٤ لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێ بە سەرۆکایەتیی قازی شاهینی، بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” جارێکی دیکە سزای سێدارەی بۆ دەرچووەوە.

یەعقووب کەریمپوور، هاووڵاتیی تورکی خەڵکی میاندواو، دەرچووی بەشی یاسا و پەیڕەوی ئایینی یارسان، لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەسبەسەر کرابوو، کە لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٥، لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” و “افساد فی‌الارض” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

بابەتی پێوەندیدار

دەرکردنی حوکمی زیندان و قامچی بۆ هونەرمەندێکی کورد

2026-06-14
دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

2026-06-14
گواستنەوەی چالاکێکی بواری ژنان بۆ بەندیخانە

مامۆستایەکی خانەنشین دەسبەسەر کرا

مامۆستایەکی خانەنشین دەسبەسەر کرا

2026-06-14
بانکی زیندانیانی سیاسی

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2026-05-02
  • 09:00

Next Post
بەندکراوێکی دیکەی سیاسیی کورد لە سێدارە درا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی