چاونیوز: بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، فواد ئەمینی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە لە سێدارە درا.
ئەم هاووڵاتییە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دادگای شاری مەهابادەوە سزای سێدارەی بۆ دەرچوو.
بەپێی ئامار و ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان، ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئێران و کوردستان، بە تۆمەتی جۆراوجۆرەوە لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بۆ دەردەچێت و زۆربەیان وێڕای داوای پێداچوونەوە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە، جێبەجێ دەکرێن.





