حوکمی لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی یەحیا میری، سالار ڕەزایی و ئازاد چەنگە(قەڵاڕەش) کە پێشتر بە تۆمەنی کوشتنی بە ئەنقەست و تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوون لە بەندینخانەکانی نەغەدە و دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز ، سەرلە بەیانی ڕۆژی ١٥سەرماوەزی ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی یەحیا میری خەڵکی سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان و سالار ڕەزایی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران، حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو لە بەندینخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
هەروەها سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی ئازاد چەنگە تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی سەردەشت و باوکی دوو منداڵ حوکمی لە سێدارەدانەکەی لە بەندینخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا.





