چاونیوز: لاوێکی کورد لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا بە تەقەی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، چاوی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٤، لاوێکی کورد بە ناوی “ئاریەن سوهرابی” تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، لە ناوچەی چاوی چەپی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە چەکی گەرم “ئاریەن سوهرابیـ”ـیان لەلایەن چاوی چەپەوە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا بینایی چاوی چەپی بە تەواوی لەدەست دا.
ئەم کارە نموونەیەکی ڕوونە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی چەک بە شێوەیەکی نابەجێ و نایاسایی لە دژی خۆپیشاندەرانی بێ چەک و پێشێلکردنی مافی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتییان.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هەڵسوکەوتە توندوتیژییە، داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و ڕوون و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و فەرماندەکانی ئەم تاوانە دەکات.





