چاونیوز: لاوێکی دیکەی کورد لە ڕەوتی دوایین خۆپیشاندانەکاندا، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوێکی کورد بە ناوی “محەممەدحوسێن ڕاشتیانی”، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری کەنگاوەر، سەربە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کەرەج، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ تەرمی ئەم لاوە لە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و دوای ڕۆژێک لە گۆڕستانی “بەهەشتی عەلی” کە دەکەوێتە شاری ئەشتهارد لە بارودۆخێکی ئەمنی تەواودا بە خاک سپێردرا.





