لاوێکی خەڵکی گوندی “سینگان” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “هێدی شادیخا”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە، بە ٢٢ مانگ بەندکران حوکم درا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” تۆمەتبار کراوە و حوکمی دەرکراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێی ڕاگەیەندراوە.
هێدی شادیخا ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کرابوو.
ئەم لاوە دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرابوو و لە کۆتاییدا ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.