ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، كۆڵبەرێكی خەڵکی گوندی “ئەنجێنە”ی سەر بە شاری بانە بە ناوی “خالید محەممەدی” لە سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی پاسەوانی سنوور گیانی لەدەست دا.
لەم بارەیەوە سەڕچاوەیەک به چاونیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر ٥ی بەربەیانی ڕۆژی سێشەممه،هێزه نیزامییەكانی ئێران ڕاستەوخۆ و به ئەنقەست ئەم كۆڵبەرەیان کرده ئامانج و کوشتوویانه.





