ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارێک بە ناوی “یەدوڵڵا قادریان” باوکی منداڵێک، خەڵکی شاری قوروە، لە کاتی کارکردندا لە کارخانەی پاڵاوتنی ڕۆن بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ناوبراو لە کاتی کاردکردن لە شارەکی پیشەیی ئاوانگان، بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار، کەوتووەتە ناو مەخزەنی پاڵاوتنی ڕۆن کە قوڵاییەکەی پێنج میتر بووە و گیانی لە دەست داوە.





