لە درێژەی کردەوە سەرەڕۆییەکانی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی لە سنە، دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە سنە، ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییە دەسبەسەر کران.
ناوی ئەم چالاکانە بریتین لە: خالید سەیفپەناهی، ئارمان سەلیمی، قانع خاتیری، بەیان فەرەجوڵڵاهی، دلێر ئەسکەندەری، جەمال خوداڕەحمی، کەیوان زەندکەریمی، شاهۆ محەممەدی، خەبات ئەسەدی و وریا موعید.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خالید سەیفپەناهی، برای شەهید حامید سەیفپەناهی و لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا، سووکایەتی و بێڕێزییان بە دایە خەجی (خەدیجە) دایکی ناوبراو کردووە.





