چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکانی هاووڵاتییانی کوردستان، سێ لاو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دوو برا بە ناوەکانی “ئەحمەد” و “واحید” خەیری کووڕئاباد و کەسێكی دیکە بە ناوی مەنسوور عەباسی خەڵکی ناوچە شاماتی مەهاباد دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم سێ لاوە کوردە نادیارە.





