چاونیوز: لە ماوەی چەند مانگی پێشوو، دەسبەسەرکردن و گرتنی لاوانی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە زۆرەملێ، “ئاتیلا عەبدی”، خەڵکی جوانڕۆیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕەوانە کردووە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە کە پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە چەندین جار دەسبەسەر کراوە، هەتا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی لە بەردەستدا نییە.





