لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز” سەر بە مەهاباد بە ناوی “ئومێد ڕەش” لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.
ئەم هاووڵاتییە، بەرەبەیانی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ سێ هاووڵاتی دیکە دەسبەسەر کرابوو و بۆ لێکۆڵینەوە گواسترابوونەوە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەهاباد.
ئومێد ڕەش دوای ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی کاتی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن تومەنی ئازاد کرابوو.





