بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی «ناڵوس»ی سەر بە شاری شنۆ، بە ناوی “بیلال ئەحمەدی ئازەر”، بە هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە چاونیوز گەیشتووە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سپا بە شێوەیەکی توندوتیژانە و بە دروستکردنی ترس و تۆقاندن، بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
جێی ئاماژەیه تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ بیلال ئەحمەدی ئازەر لەبەردەستدا نییە.





