ئێوارەی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، “نەجمەدین ئەلیاسی” هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، نەجمەدین ئەلیاسی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «ئاسنەوە»ی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی حوکمی قەزایی و بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، هۆکارەکانی دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





