چاونیوز: شاخەوانێکی سنەیی، کە بە مەبەستی شاخەوانی ڕووی کردووەتە شاخی دەماوەند، چەندین ڕۆژە بێسەروشوێنە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، “زانکۆ قەلعەپەرداز” شاخەوانی سنەیی و دانیشتووی شاری تاران، لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەرمانانەوە، کە بە مەبەستی شاخەوانی ڕووی کردووەتە ساخی دەماوەندی نزیک تاران، هەتا ئێستە بێسەروشوێنە و نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.
ئەم شاخەوانە چەندین جاری دیکە، بە شێوەی تاکەکەسی لووتکەکانی دەماوەند و سەبەلانی بڕیوە و بە سەرکەوتوویی گەڕاوەتەوە، بەڵام ئەم جارە هەتا ئێستە بیسەروشوێنە و بنەماڵەکەی بە نیسبەت تەندروستیی ناوبراوەوە نیگەرانن.
شایانی باسە، کە بۆ دۆزینەوەی ئەم شاخەوانە کوردە، چەندین تیم لە حاڵی گەڕاندان، بەڵام هەتا ئێستە هەوڵەکانیان بێئەنجام بووە.





