ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، «جەعفەر سادقی» ناسراو بە «جەوهەر هەرکی»، چالاکی فەرهەنگی و شاخەوانی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتیی قازی «عەلی ئەنساری» بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە بۆ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژێم»، سزای دە مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێنرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەو شاخەوانە پێشتریش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەهۆی چالاکییە ژینگەیی و فەرهەنگییەکانیەوە دەستبەسەر کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
جەوهەر (جەوەر) هەرکی، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی گرووپی شاخەوانیی «بوزی سینا»یە.





