ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤، وەحید عومەری، بەندکراوی تاوانە دارایییەکان و هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “خۆرخۆرا” سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە و بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەم بەندکراوە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، بەڵام بەهۆی دواکەوتن لە چارەسەرکردن و گواستنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانی، گیانی لەدەست داوە.
بنەماڵەی وەحید عومەری وێڕای خۆبواردن لە وەرگرتنەوەی تەرمەکەی، داوای بەدواداچوونی یاسایی و وەڵامدانەوەی بەرپرسانی بەندیخانەی سەڵماس لە بەرانبەر مەرگی ئەم بەندکراوە دەکەن.





