کەیوان مامەگوڵی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەدێی “گوێکتەپە” سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن لقی یەکی دادوەریی ئەو شارە بە تۆمەتی “تەبلیغ بەدژی نیزام” بە شەش مانگ بەندکران حوکم درا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی سێشەممە ۲۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندراوە.
کەیوان مامەگوڵی، بەرەبەیانی ڕۆژی ۲۹ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بەبێ پێبوونی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرابوو.
ناوبراو پاش چەند حەوتوو دەسبەسەرکران و کۆتاییهاتنی قۆناغی لێکۆڵینە و بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.





