دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ڕەحمان حوسێنی و ئەحمەد مامشەریفی لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سەید ڕەحمان حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن دادگای ئینقلاب، بە تۆمەتی “تەبلیغ بە دژی نیزام” سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ئەحمەد مامشەریفی بە تۆمەتی ” تەبلیغ بە دژی نیزام” سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کران و تا کاتی دەرکردنی سزاکەیان لە گرتووخانە ڕاگیرابوون
شایانی باسه کە ئەم دوو هاووڵاتییه لەو ماوەیەدا لە مافی گرتنی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.





