رۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی”لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی” خەڵکی گوندی “دێوەزناو” سەر بە سەوڵاوا، پاش بانگکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ بە دەستهێنانی زانیاری لە سەر بارودۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە و شوێنی مانەوەیان بێ ئاکام بووە.
تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خستراوەتە پاڵ “لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی” لەبەردەستدا نییە.





