ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، محەممەدعەلی وەیسی چالاکی ژینگەیی خەڵکی سەقز بە نازناوی “ڕۆژهەڵات” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، محەممەدعەلی وەیسی “ڕۆژهەڵات” تەمەن٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز لە شوێنی کارەکەی خۆی لەو شارە دەسبەسەرکراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ پێبوونی بەڵگەی قەزایی ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەرکراوە.
شایانی باسه کە محەممەدعەلی وەیسی، پێشتریش بە هۆی چالاکی ژینگەییەوە چەند جار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییه.





