سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی شوانە خزرنژاد، ئەحەد خزرنژاد و ئومید خزرنژاد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکانیان، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، شوانە خزرنژاد، ئەحەد خزرنژاد و ئومید خزرنژاد، هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی «گردەبن» سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی ۳ ساڵ حوكمەكەیان دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
ئەم هاووڵاتییانە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” هەر کامیان سزای ۳ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.





