بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، سزای ئێعدامی سێ زیندانی بە ناوەکانی “حوسێن بیابانی”، “فەرامەرز شەهبازی” و “ماشاڵڵا نیکووفاڵ” خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی قزڵحسار کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەو سێ زیندانییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی قزڵحسار کەرەج.
ئەو سێ زیندانییە چەند ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەستگیر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئێرانەوە سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو.
تا ئێستا هەواڵی ئێعدامی ئەو سێ زیندانییە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان میدیاکانی ناوخۆی ئێران ڕانەگەیەندراوە.







