فواد مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە، کە ٢٣ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابووەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە لەبەردەستدا نییە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی بە چاونیوز گەیشتووە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی فواد مورادی و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، هێشتا هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسییەوە لەبەر دەستدا نییه.
فواد مورادی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەڕی ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەسبەسەر کرابوو.
سەرەڕای سەردانە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە خراوەکانی پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی دەست نەکەوتووە و چارەنووسی ناڕوونە.





