سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی بەندکراوی سیاسیی کورد کە پێشتر لە لایەن لقی ١۵ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی تارانەوە پەسند کرابوو هەڵوەشایەوە.
مستەفا نیلی، پارێزەری ئەم بەندکراوە، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس ڕایگەیاند: “لە دوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگا سەبارەت بە وریشە مورادی، لە دیوانی بەرزی وڵات، بەهۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشایەوە و بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە بۆ لقی دەرکەری سزا، واتە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بەڕێکرایەوە.
وریشە مورادی، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو لە بەندیخانەی ئێڤین لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی “ئەبولقاسم سەلەواتی” بە تۆمەتی “بغی” سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.





