فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
سزای سێدارە بۆ وریشە مورادی دەرکرا

سزای سێدارە بۆ وریشە مورادی دەرکرا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2024-11-10
  • کات: 17:30

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەبوولقاسم سەڵەواتی”، وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤینی بە تۆمەتی “بەغی” بە سێدارە سزا دا.

یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی وریشە مورادی ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران و دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنەکەی ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەر لە هەمان لق بەڕێوە چوو.
پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ڕەزبەری ئەمساڵ، لەگەڵ سێ بەندکراوی سیاسیی تر بە ناوەکانی “مەحبووبە ڕەزایی، نەرگس محەممەدی و پەریوش موسلیمی”، بەندکراوانی بەندیخانەی ئێڤین، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا کە لەم دواییانەدا بە دژیان کراوەتەوە، سەرجەم بە ٢٧ مانگ و ڕۆژێک بەند سزا دران.

بەپێی حوکمێک کە لەلایەن دادگای کەیفەریی دووی موجتەمەعی دادی قودسی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەبوولفەزل عامری” دەرکرا و ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەم بەندکراوانە ڕاگەیەندرا، پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، مەحبووبە ڕەزایی و نەرگس محەممەدی بە تۆمەتی “شەڕ و تێکهەڵچوون دەگەڵ مەحمورانی بەندیخانە و سەرکێشی، هەر کامیان بە ٦ مانگ بەند و پەریوەش موسلیمی بە ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندکران سزا دران. لەم دۆسیەیەدا پەریوەش لە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی بەندیخانە” و تۆمەتبارانی دیکە لە تۆمەتی “شکاندنی کەلوپەل”، بێتاوان ناسران.

کردنەوەی ئەم دۆسیەیە پەیوەندیدارە بە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣. لەم ڕێکەوتەدا بەندکراوانی بەندی ژنانی ئێڤین دوای ئاگاداربوون لە حوکمی سێدارەی ڕەزا ڕەسایی، ناڕازیی کوردی یارسان، لەنێو بەندیخانەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی کە بووە هۆی دەرگیریی گاردی بەندیخانە لەگەڵ ئەم بەندکراوانە و بە دژیان دۆسیە ساز کرا.
وریشە مورادی (جوانا سنە)، لە چالاکانی ژنی کورد، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و ئەم ڕێکخراوە ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕوو لە بیروڕای گشتی و ڕیپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئێران و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند کە وریشە مورادی، بە مەبەستی “چالاکیی سیاسی و ڕێکخستنی ژنان” لە کوردستان بووە.

وریشە مورادی پاش دەسبەسەرکران، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و پاش دوو هەفتە لێپرسینەوە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین کرابوو. ئەم چالاکە دوای پێنج مانگ مانەوە لە بەندی تاکەکەسی، ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین کرا.

بابەتی پێوەندیدار

دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی چالاکێکی فەرهەنگی

2026-06-17
دەرکردنی حوکمی زیندان و قامچی بۆ هونەرمەندێکی کورد

2026-06-14
دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

2026-06-14
گواستنەوەی چالاکێکی بواری ژنان بۆ بەندیخانە

بەڵگە و دۆکیومێنت

بێدەنگیی مەرگی شوانێک لەژێر دەنگەدەنگی شەڕی چل ڕۆژەدا

by IKHRC
2026-06-15
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەرکردنی حوکمی زیندان و قامچی بۆ هونەرمەندێکی کورد

by IKHRC
2026-06-14
بانکی زیندانیانی سیاسی

دوو برا لە کامیاران دەسبەسەر کران

by IKHRC
2026-06-14
سزای سێدارە بۆ وریشە مورادی دەرکرا

سزای سێدارە بۆ وریشە مورادی دەرکرا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2024-11-10
  • 17:30

Next Post
هاونیشتمانییەکی دیکە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل”، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

هاونیشتمانییەکی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل"، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی