چاونیوز: هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی تاران، لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەزبەر، دادگای سائینقەڵا، سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەم شارە، بە ناوی “نەبی سۆفی”، کوڕی خوداڕەحم، خێزاندار و خاوەن منداڵێک، تەنیا “بە تاوانی دانانی ستۆریی لە ئانیستاگرام” سەپاندووە.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا دە ڕۆژی دیکە ئازادە و پاش ئەم ماوەیە دەبێت خۆی بە بەندیخانەی میاندواو یان بۆکان بناسێنێت.





