بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، بەندکراوێکی خەڵکی مهاباد بەناوی “شاهین مەهدەویکیا” بە تاوانی “دەستدرێژیی سێکسی” لە بەندیخانەی ئەم شارە لەسێدارە درا.
ئەم زیندانییە دوو ساڵ پێش بە تاوانی “دەستدرێژیکردن” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شاری مهاباد حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕایەوە.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوەی فەرمی یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.