چاونیوز: زیندانییەکی سیاسیی کورد، بۆ جاری سێهەم، بە تۆمەتی بێبنەمای “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” حوکمی سێدارەی بۆ دەرچوو.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ناسر بەكرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد، بۆ جاری سێیەم بە تۆمەتی بێبنەمای “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” حوکمی سێدارەی بۆ دەرچووە.
ناسر بەکرزادە، تەمەن ٢٥ ساڵ، بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ، سەرەڕای ئەوەی کە دوو جار حوکمی سێدارەکەی لە دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی هەڵوەشاوەتەوە، بۆ جاری سێهەم دیسان حوکمی سێدارەی بۆ دەرچووەتەوە.
یەکێک لە پارێزەرەکانی ئەم هاووڵاتییە، بە ناوی سیداد شێرزاد، لە لاپەڕەی کەسیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسیویەتی: سەرەڕای ئەوەی کە حوکمی سێدارەی ناسر بەکرزادە، دوو جار لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێندراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕێبەندان، بۆ سێهەمین جار حوکمی سێدارەی ئەم کەسەی پێ ڕاگەیندراوە.





